ئینتەرمیلان هەڵوێستی بەرانبەر لاوتارۆ مارتینێز گۆڕاوە

 

ئەمڕۆ، سێشەممە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە گۆڕانکارییەکی گرنگ و چاوەڕواننەکراو کردووە لە هەڵوێستی ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان بەرانبەر لاوتارۆ مارتینێز.

یەکێک لە لێپرسراوی کاروبارە کارگێڕییەکانی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندووە، کە ئیدارەی نێراتزۆری بەهیچ شێوەیەک کۆبوونەوەیان لە بارەی نوێکردنەوەی بۆندەوە لەگەڵدا ئەنجامنەداون، بەڵکو هیچ پەیوەندییەک نەبەستراوە و ئەوەی دەوترێت پڕوپاگەندەی میدیاکانە.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەوەی لێپرسراوی کارەکانی لاوتارۆ ئاماژەی بۆکردووە ڕابردوو بووە، بەڵکو لە ئێستادا بۆچوونی ئیدارەی مارە شینەکان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و بڕیاریانداوە، بەر لە دەستپێکی گواستنەوەکانی زستانەی 2021 گرێبەستی نێوانیان نوێبکەنەوە.

بەڕێوبەرانی ئینتەر وەک سەرەتایەک داوای کۆبوونەوەی چڕوپڕیان لە لاوتارۆ و لێپرسراوی کارەکانی کردووە، کالچیۆ میرکاتۆ دووپاتیدەکاتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە نوێکردنەوەی بۆندی هێرشبەرەکە دەدرێت بە موچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یورۆ، بەڵام چەند بەندێکی بۆندەکەی هەڵدەگیرێن.

یەکێک لەو بەندانەی لە گرێبەستی لاوتارۆ هەڵدەگیرێت نرخی شکاندنی بۆندەکەیەتی کە (111) ملیۆن یورۆیە، ئەوەش ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ یانەیەکی گەورەی دیکە بەهێزتر دەکات، بەتایبەت یانەکانی سیتی و بەرشلۆنە کە لە پێشوودا خواستیان لەسەر گواستنەوەی بووە.

مارتینێزی تەمەن 23 ساڵ لە هاوینی 2018وە یانەی ڕاسینگی ئەرجەنتینی بەجێهێشتووە و پەیوەندی بە ئینتەرمیلانی ئیتاڵییەوە کردووە، لەم یانەیەش ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی وەک بەرشلۆنە و سیتی و ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پێشتر

یوێفا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستمی چامپیۆنزلیگ و یوروپالیگدا دەکات؟

بابەتی دواتر

ئیمیری نهێنی مباپێ بۆ میدیاکان ئاشکرادەکات: بە پەرۆشە بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
Total
0
Share