مێسی گۆڵكردنی بیرچۆتەوە، خەریكی ئەسیستە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بە دروستكردنی شەش گۆڵ لە ساڵی 2022 بووەتە تاكە یاریزان كە زۆرترین گۆڵ بۆ هاوڕێكانی دروستبكات.

ئاژانسی ئۆپتا بۆ ئامارە پێوانەییەكان ئاشكرایكردووە مێسی لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا تاكە یاریزانە لە ساڵی 2022 شەش گۆڵ دروستبكات.

مێسی تەمەن 34 ساڵ تەنها دوو گۆڵی لەخولی فەڕەنسا تۆماركردووە بەڵام هەموو یارییەك بە ئەسیستێك هاوكاری هاوڕێكانی دەكات گۆڵ تۆماربكەن.

لە یارییەكەی شەوی ڕابردوو بەرامبەر سانت ئیتیان، بەهۆی ئەسیستی مێسییەوە، مباپی دوو گۆڵی تۆماركرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەمینلەرزەى وەرزشی.. ئیدارەى یۆڤانتۆس دەستیلەکارکێشایەوە

ستافی کارگێڕیی یوڤانتۆس دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد یانه‌ی یۆڤانتۆس لە ڕاگه‌یاندراوێکی فه‌رمیدا پشتڕاستیکردەوە، کە دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش…
Total
0
Share