یونایتد هەشت یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی جموجۆڵی بەهێزی بۆ گواستنەوەی یاریزانان دەستپێکردووە، لەهەمان کاتدا دەرگای ڕۆیشتنیان بەڕووی هەشت بۆ نۆ یاریزانی یانەکەدا کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی لە تۆڕی “ئەی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوەی سانچۆ 85 ملیۆن و بۆندی چاوەڕوانکراوی ڕافائێل ڤاران 50 ملیۆن تێچووەکەیان بووە، لەڕێگەی فرۆشتنی هەشت تاوەکو نۆ یاریزانی پێکهاتەکەشیانەوە ئامانجیانە 120 ملیۆن یورۆ کۆبکەنەوە.

یونایتد جگە لە سانچۆ و ڤاران، لەتوانایدایە یاریزانێکی گەورەی دیکە لەنمونەی جول کوندی، ساوول نیگوێز، ئیدواردۆ کاماڤینگا، کیران تریپیێر واژووبکات، بەو مەرجەی یانە داواکارەکان ئامادەبن نرخی پۆل پۆگبا پێشکەشبکەن، کە 50 ملیۆن یورۆیە.

جگە لەو یاریزانەش، هەشت یاریزانی دیکە خراونەتە لیستی فرۆشتنەوە، پێکهاتوون لە: داڤید دی خیا، دیان هێندێرسۆن، جیسی لینگارد، براندۆن ویلیامز، دیێگۆ دالوت، ئەلێکس تێلیس، فیڵ جۆنز، ئەندرێس پێرێرا، دانێل جەیمس و ئانتۆنی مارتیال.

بابەتی پێشتر

جەنگی یاسایی نێوان بەرشلۆنە و نێیمار کۆتاییهات

بابەتی دواتر

پاریس سێ یاریزان دەفرۆشیت و بۆندێکی گەورەی دیکە واژوودەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share