دیپای لە یەک حاڵەتدا بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت

خەونی مێمفس دیپای هێرشنەری هۆڵەندی مانەوەیە لە یانەی بەرشلۆنە، بەڵام لە یەک حاڵەتدا داوای دەستبەرداربوون دەکات و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

لویس میگیلسانز، ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانی لەبارەی بارودۆخی مێمفیس دیپای-یەوە جەخت لەوە دەکاتەوە، خەونی دیپای بەردەوامبوونە لە یانەی بەرشلۆنە و نووسینەوەی مێژوویەک بەدرێسی ئەو یانەیەوە، بەڵام کێشەی یاریزانەکە لەوەدایە لەئێستادا یانەکە خاوەنی چەندین یاریزانی گەورەیە لەهەمان پێگەی ئەودا.

لە میرکاتۆی زستانی 2022 خوان لاپۆرتا و چاڤی توانییان پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، فیران تۆرێس و ئاداما تراوری بکڕن، هەروەها چاڤی، عوسمان دێمبیلی-ی خۆشدەوێت و ئامادەنییە بە ئاسانی دەستبەرداری بێت، ئەوەش ئەرکی دیپای بەتەواوی قورسکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی میگیلیسانز، دیپای بڕیاریداوە دوای گەڕانەوەی لەپێکان ئەگەر لەلایەن چاڤی-یەوە چانسی پێبدرێت، لە یانەی بەرشلۆنە بەردەوامبێت، بەڵام ئەگەر ڕۆڵی سەرەکی پێنەدرێت لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 داوای دەستبەرداربوون دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن چەند یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیاوە بۆندی پێگەیشتووە.

بابەتی پێشتر

لەدوای فێرگسۆن، مانچستەر یونایتد بەر نەفرەت کەوتووە!

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئاشکراکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی شەش گرێبەستی گەورە واژۆ دەکات

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، هەوڵی واژۆکردنی شەش گرێبەست دەدات. ڕۆژنامەی “تێلیگراف نووسیویەتی، کۆنتی داوای…
Total
0
Share