كوشتنی كۆڵبەرێك و برینداركردنی 12ی دیكە ناڕەزایەتیی لێكەوتەوە

هێزەكانی ئێران كۆڵبەرێكیان كوشت و 12ی دیكەیان بریندار كرد، خەڵك دژی ئەو تاوانە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

دوێنێ هێزە چەكدارەكانی ئێران لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵ لە بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هێرشیان كردووەتە سەر ژمارەیەك كۆڵبەر، بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، لەو هێرشەدا كۆڵبەرێك كوژراوە بەناوی “فەرەیدون ساڵحی” و 12 كۆلبەری دیكەش بریندار بوون.

دوای هێرشەكە و گەیشتنەوەی تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکە و بریندارەكانی دیكە، شەوی ڕابردوو خەڵكیکی زۆر لەبەردەم نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی لە بانە کۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان نیشانداوە، هەروەها ژمارەیەك لە هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەردەم قایمقامیەتی شارەكە گردبوونەتەوە و دروشمی ناڕەزایەتییان وتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

شیعەكان پێشوازی لە كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا دەكەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی قەرزی هاوبەشان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share