وەزارەتی کارەبا: کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەهۆی پرۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، کۆمپانیای دانە گاز لە سبەینێ 12/10/2021 لە کێڵگەی کۆرمۆر پرۆژەیەکی چاکسازی جێبەجێدەکات، بۆیە بۆماوەی 24 کاتژمێر بڕی هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

کەمیی ناردنی گاز بۆ وێستگەکان کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆیە وەزارەتی کارەبا، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا کاتەکانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕەوتی سەدر براوەی یەكەمە<br> ئەنجامی بەرایی كورسیی لایەنە سیاسییە عێراقییەكان

بابەتی دواتر

موقتەدا سەدر: كار لەسەر بەرزكردنەوەی بەهای دینار دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share