سەرۆكایەتیی كۆمار داندەنێت بە بوونی هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

ڕاوێژكارێكی بەرهەم ساڵح دان بەوەدا دەنێت، چەند لایەنێك هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی دەدەن، هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەرێكی لەو شێوەیە پرۆسەی سیاسیی عێراق داڕوخێنێت.

ئیسماعیل حەدیدی ڕاوێژكاری بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە لێدوانێكی میدیاییدا ئاشكرایكردووە، سەرۆك كۆمار ئەوپەڕی گرنگی بە پرسی هەڵبژاردنەكە دەدات و پێداگرە لەسەر ئەوەی لەكاتی خۆیدا (10/10) ئەنجامبدرێت، بەو پێیەی یەكێك بووە لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.

بەڵام ڕاوێژكارەكەی سەرۆك كۆمار نەیشاردەوە، چەند لایەنێكی سیاسیی عێراقی كار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكە دەكەن، هۆشداریشی دا لەوەی پەكخستنی پرۆسەی دیموكراسی زیان بە دۆخی گشتی دەگەیەنێت و كێشەی زۆر بۆ عێراق دروستدەكات و متمانە ناهێڵێت، بۆیە ترسی خۆیت لە ئەگەر و لێكەوتەكانی دواخستنی هەڵبژاردن نەشاردەوە.

بابەتی پێشتر

كۆشكی سپی: پێگەمان لە عێراق دەمێنێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئێران

بابەتی دواتر

شیعەكان پێشوازی لە كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share