ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی كازمی و بایدن

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و كازمی ڕایگەیاند، پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەدەین لە بوارەکانی ئابوری و تەندروستی و پەروەردە.”

دوای كۆبوونەوەكەش، مستەفا کازمی بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکرد، “پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەدەین لە بوارەکانی ئابوری و تەندروستی و پەروەردە.”

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد،”سوپاسی ئەمریکا دەکەین بۆ هاوکاری و پشتگیری لە خەڵکی عێراق”

باسی لەوەشكرد، “پێشوازی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین و پەیوەندییەکانمان لە ئێستادا بەهێزترە بە راورد بە ڕابردوو.”

هاوكات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارەكانی ڕۆژنامەواناندا وتی، “زۆر گرنگە بەلامانەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەکاتی خۆیدا بکرێت و دادپەروەرانە بێت و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت.”

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی عێراق بەردەوام دەبێت و ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لەو وڵاتە دەبێت لە ڕووی هەواڵگری و ڕاهێنانكردن بە سەربازانی عێراق”.

وتیشی،”هیچ ئەرکێکی تایبەت بە شەڕکردن لە عێراق لە ئەستۆ ناگرین”.

جەختی لەوەشكردەوە، “پێشوازی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقدا دەکەین.”

بایدن ئاشكراشیكرد، 500 هەزار ژەمە ڤاکسین بۆ عێراق دەنێرین.

بابەتی پێشتر

سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە: لە ناوچەكانی خەلیفان پەكەكە تەقەی لە پێشمەرگە كردووە

بابەتی دواتر

سەدر له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share