ئینزۆ و بێلینگهام لە نێوان ڕیاڵ و لیڤەرپوڵدان

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بۆ مێرکاتۆی 2023، کێبڕکێیەکی توند لەسەر ئینزۆ فێرناندێز و جوود بێلینگهام لە نێوانیاندا دروست دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “فووتبۆڵ ئیسپانیا”، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەستێرەی هەڵکشاوی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەستپێکردووە، جەمسەرەکان ئامادەبوون لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیدا ڕێککەوتن بکەن و تەواوی مەرجەکانیان جێبەجێ بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، دوو یانە زەبەلاحەکە کێبڕکێ بۆ واژۆکردنی گرێبەستی جوود بێلینگهامی ئەستێرەی لاوی ئینگلتەرا دەکەن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ڕەنگە دوو ئەستێرە لاوەکە لە نێوان ڕیاڵ و لیڤەرپوڵدا دابەشبکرێن، کامیان سەرکەوتووبێت لە گواستنەوەی بێلینگهام، یانەکەی دیکە ئینزۆ فێرناندێز مسۆگەر دەکات.

بێلینگهام یاریزانێکی ناسراوە، ئیزنۆ فێرناندێز-یش تەمەنی 21 ساڵە و لە مۆندیالی قەتەر توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات، بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ڕاکێشاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شڤیۆنتێک بۆ یه‌که‌مجار ناسناوی کراوه‌ی ئه‌مریکای به‌ده‌ستهێنا

یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدرا، ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی و…
Total
0
Share