نێیمار چۆڵی ناکات

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمان خۆی بە هۆکاری کێشەکانی پاریس نازانێت و ئامادەش نییە یانەکە بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە نێیمار بە ئێزگەی “مۆنتی کارلۆ”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، نێیمار ئارامە، پێیوایە هێرشی هاندەران و کۆبوونەوەیان لەبەردەم ماڵەکەیدا هەڵە بووە، چونکە خۆی بە بەشێک لە شکست و کێشەکانی پاریس سان جێرمان نازانێت.

سەرچاوەکە وتوویەتی، “هاوسەرەکەی نێیمار دووگیانە، بەم نزیکانە دێتە فەرەنسا و لەو وڵاتە دەژی، هیچ هۆکارێک نییە وا لە نێیمار بکات لە پاریس بڕوات، با بزانین هاوینی داهاتوو چی ڕوودەدات.”

هەروەها دەڵێت، “لە غیابی مێسی و مباپێ-دا نێیمار هەموو بەرپرسیارێتییەکی لەئەستۆ گرت و ئازاری زۆری چەشت، هیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە لەم کاتە هەستیارەدا هاندەران تۆمەتباری دەکەن.”

بابەتی پێشتر

ڕافینیا بڕیاریداوە و چاڤی ڕازی نییە

بابەتی دواتر

سەرۆکی ناپۆلی بۆ یانە دەوڵەمەندەکان: گوێتان لێناگرم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share