دوای هەرێمی كوردستان، لە عێراقیش بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا، زیاتر لە 12 هەزار كەس توشبوون، لە 24 كاتژمێریشدا زیاتر لە 86 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە.
وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی عێراق ئاماری ڕۆژانەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، 12 هەزار و 180 توشبووی نوێ تۆماركراون، كە بەرزترینە تا ئێستا تۆماركرابێت، 60 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا 9 هەزار و 966 توشبوو چاكبوونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی عێراق، 86 هەزار و 531 كەس لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ڤاكسینیان وەرگرتووە و كۆی ژمارەی ئەوانەی خۆیان ڤاكسین كردووە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 391 هەزار و 523 كەس.
تا ئێستا لە عێراق یەك ملیۆن و 564 هەزار و 828 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، یەك ملیۆن و 420 هەزار و 995 توشبوو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە زیاتر لە 90%ی توشبووان، 18 هەزار و 347 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.