ئەمشەو چاومپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە و ئەم یارییە گرنگانە ئەنجامدەدرێن

 

ئەمشەو، سێشەممە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە و یەکەم گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجامدەدرێت.

لەژێر باری پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەپێی ئەو مەرج و یاسایانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری لەسەرداوە، بەشێک لە یانەکان ئەمشەو، سێشەممە یەکەمین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدەن.

بەپێی بڕیارەکانی یوێفا، هەندێک لە یانە بەشدارەکان بەتایبەت ئەوانەی دەکەونە دەرەوەی هێڵی سوور دەتوانن ڕێژەیەکی کەمی هاندەرانیان بگەڕێننەوە، بەپێچەوانەشەوە ئەو یانانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکەوێتە ناو هێڵی سوورەوە لە نمونەی بەرشلۆنە و مەدرید، هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو بەبێ هاندەر یارییەکانیان ئەنجامدەدەن.

بەهۆی دووبارە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یاساکان نزیکی یاساکانی وەرزی ڕابردوو دەبن و یاریزانان و یانەکان ناچاردەبن پێوەی پابەندبن، لە نمونەی دوورەپەرێزی یاریزانان لە یەکدی و تێکەڵنەبوونی ستافەکان و دوورخستنەوەی ئەو یاریزانانەی گومانی تووشبوونیان بە کۆرۆنا لەسەرە، هەروەها چەندین یاسای دیکە کە پەیوەندییان بە شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکەوە هەیە.

ئەمەش ئەو یارییانەن کە ئەمشەو ئەنجامدەدرێن:

دینامۆ کیێڤ – یوڤانتۆس (7:55)

زینیت سانت پترسبۆرگ – کلوپ بروج (7:55)

چێڵسی – ئیشبیلیە (10:00)

ستاد ڕینس – کراسنودار (10:00)

بەرشلۆنە – فریکڤاروزی  (10:00)

لازیۆ – بوروسیا دۆرتمۆند (10:00)

لایپزیگ – ئیستانبوڵ باشاکشەهیر (10:00)

پاریس سانت جێرمان – مانچستەر یونایتد (10:00)

بابەتی پێشتر

هەموو شتێک مەکە بە قوربانى موچە

بابەتی دواتر

مێسی گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و کاریگەری لەسەر پێکهاتەی بارسا نەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share