(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بردنەوەی بەرامبەر خیتافی تۆمارکرد

یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی سێیەمی وەرزی 2021-2022ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر خیتافی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە لە کامپ نو یاریی هەفتەی سێیەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا”ی بەرامبەر خیتافی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی دوو و 30 لەلایەن سێرجی ڕۆبێرتۆ و مێمفس دیپاپی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی خیتافی لە خولەکی 18 لەلایەن ساندرۆ ڕامیرێزەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/8jzzmr

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی “ئازولگرانا” بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و بە جیاوازیی گۆڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا جێگیربوون، هەروەها یانەی خیتافی بە سێ دۆڕاندن (بەبێ خاڵ) بۆ پلەی 18 دابەزین.

بابەتی پێشتر

ماكرۆن: بەردەوام دەبین لەهاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە 2-1 خیتافی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share