کێ بەهێزترین پاڵێوراوی مۆندیالە؟ نێیمار وەڵامدەداتەوە..

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، پاڵێوراوە دڵخوازەکانی بۆ ناسناوی مۆندیالی قەتەر ئاشکرادەکات.

نێیمار لە چاوپێکەتنێکدا بە ڕۆژنامەی “تێلیگراف”ی ڕاگەیاندووە، “بە ڕای من پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ ناسناوی مۆندیال بریتین لە ئەرجەنتین، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، بێگومان بەڕازیلیش یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان.”

لەبارەی خەونەکانییەوە دەڵێت، “لەو کاتەوە کە تێگەیشتووم تۆپی پێ چییە، مۆندیال بووەتە گەورەترین خەونم، ئێستا هەلێکی دیکە لەبەردەممدایە بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە، هیوادارم سەرکەوتووبم.”

لەوەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، نێیمار بە ڕاشکاوی دەڵێت، “وا دیارە ئینگلتەرام لەبیرکردەوە، یاریزانانی وەک هاری کەین و جادۆن سانچۆم خۆشدەوێت و خەسڵەتەکانیان ناوازەیە، سانچۆ بانگهێشت نەکراوە، بەڵام من پێموایە یاریزانێکی گەورەیە.”

“نێی” بە وەڵامەکانیدا ئاماژە دەکات، کە گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا هەڵەیکردووە کە بانگهێشتی سانچۆی بۆ پێکهاتەکەی نەکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی مۆندیالە

بابەتی دواتر

لە کاتی وەرزشی بەیانیاندا ئۆتۆمبێلێک 25 پۆلیسی کرد بە ژێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێکەی مێسی “مەدریدێستا” یە

جولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئەرجەنتین لە مۆندیالی قەتەر سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە، توانیویەتی هاوشانی مێسی باشترین ئاست پێشکەش بکات.…
Total
0
Share