قوباد تاڵەبانی داوایەك ئاڕاستەی ژنان دەكات

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژنان دیوە جوانەكەی دیكەی ژیانن، بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، دەتوانن لە تەندروستی خۆیان دڵنیابن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، ژنان كە دایك و خوشك و هاوژین و هاوڕێمانن، دیوە جوانەكەی تری ژیانن، بە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، دەتوانن لە تەندروستی خۆیان دڵنیابن.

قوباد تاڵەبانی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك نوسیویشیەتی، “لە ئێستادا ڕێگاکانی چارەسەر زۆرن، بە هەوڵ و لێبڕانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، چیتر شێرپەنجە یەكسان نییە بە مردن”.

ئەو وتانەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەپاش بەشداری بوو لە دەستپێكی هەڵمەتێكی تایبەت بە هۆشیاركردنەوەی خەڵك دەربارەی شێرپەنجەی مەك كە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم مانگە كە تایبەتە بە ھۆشیاركردنەوەی خەڵک لەبارەی شێرپەنجەی مەمكەوە، بە چیرۆكی خاتونێكی جەنگاوەر و بەخشندەی ناساندین کە بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بووە، ئەمڕۆ هەموومان پێكەوە لە نەخۆشخانەی هیوا بە سەرسامی و سوپاسەوە ئامادەی دەستپێشخەرییەكەی بووین.

ڕونیشیكردوەتەوە، “ھێڤی خان لە جیاتی ئەوەی چۆک بۆ شێرپەنجە دابدات، پرچەکانی خۆی کردە فڵچە و کۆمەڵێک تابلۆی هونەری پێ نەخشاند. ئەمڕۆش داهاتی تابلۆ ڕەنگینەكانی بەخشی بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانەی کە هێشتا لە قۆناغی بەرگریدان، خوازیارم هەموومان ئیلهام لە كۆڵنەدان و گیانی بەرزی هاوكاری و هەستی مرۆڤدۆستانەی ئەو وەربگرین”.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هێزی شەڕكەرمان لە عێراق دا نییە

بابەتی دواتر

ئەرمینیا هێزی ژنان دەنێرێتە قەرەباغ و ئامانجی توركیا لە جەنگ دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share