هۆكاری نەناردن و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

جەبار گۆران كاندیدی ژمارە 46لە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 129لە بازنەی سلێمانی دەڵێت،”هۆكاری نەناردن و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چەند مانگی رابردوودا تەنها بۆ هەژماری من دەگەڕێتەوە كە حكومەتی هەرێم بە بیانووی جیاجیا كێشە بۆ تەوتین دروستدەكات، لەكاتێكدا تەوتین گەرەنتی زیاترە و مووچەخۆران دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینەكان كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەدرێت بە مووچەخۆران”.

وتیشی، “بەشێكی زۆر لەو بانكانەی لە هەژماری مندا هەن نەك بانكی بنەماڵە، بانكی شەخسین و هەركاتێك ئیفلاس بكات بە زیانی مووچەخۆران كۆتایی دێت، بۆیە گرنگە بە هیچ شێوەیەك مووچەخۆران بەشداریی لە هەژماری من نەكەن، لە بەرامبەردا مووچەخۆران پێویستە تەوتین لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عێراق بكەن، چونكە حكومەتی عێراق گەرەنتی مووچەكانیان دەكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەركە لەسەر مووچەخۆران فشاربكەن بۆئەوەی كۆتایی ئەو سیستمە بانكییە چەوتە بەناوی هەژماری من بهێندرێت، بۆئەوەی چیتر خێروبێری ئەم وڵاتە لەژێر ناوێكی تردا نەچێتە ناو گیرفانی بنەماڵەیەك”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: مووچەی مانگی شەش بنێردرێت 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ بەغداد دەنێرێت

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند، مووچە كاری لە پێشینەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بووە، بەو…
Total
0
Share