لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌فه‌رمانی دادوه‌ر كۆمپانیای یەعقوبی داخست، به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر شیری جۆراوجۆری منداڵ و پاككه‌ره‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو.
لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتووه له كۆمپانیای یه‌عقوب لە كۆڵانی ئه‌وقاف له شاری سلێمانی بڕێكی زۆر شیری جۆراوجۆری منداڵ و پاككه‌ره‌وه له‌جۆری تایتی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌یه و به‌نیازه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه”
باسی لەوەشكردووە، “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كۆگای كۆمپانیای یه‌عقوب و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له دو تۆن و650 كیلۆگرام پاككه‌ره‌وه‌ی تایت و 150 قتو شیری جۆراوجۆری منداڵدا گیراوه و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێن، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.”
قائیمقامیەتی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەكات له‌كاتی هه‌بوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به مۆبایلی ژماره (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.