(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ئەڵمانیا بە زەحمەت بردنەوەیان تۆمارکرد

هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە دووەم گەڕی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 بردنەوەیان تۆمارکرد و مەکسیک بە ژاپۆن دۆڕا.

ئەمڕۆ، یەکشەممە دووەمین روبەڕوبوونەوەکانی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 ئەنجامدران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە زەحمەت بردنەوەی بەرامبەر ئوسترالیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام تۆمارکرد، هەروەها هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە لە یەکەم بەریەککەوتندا بە چوار گۆڵ شکستیهێنا، لە ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمدا بەرامبەر سعودیە بە ئەنجامی (2-3) براوەبوو.

https://streamable.com/73om7t

لەهەمان گەڕدا، هەڵبژاردەی مەکسیک دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی بەرامبەر ژاپۆن بە ئەنجامی (2-1) تۆمارکرد.

ئەنجامەکان:

ئوسترالیا 0-1 ئیسپانیا

ژاپۆن 2-1 مەکسیک

ڕۆمانیا 0-4 کۆریای باشوور

سعودیە 2-3 ئەڵمانیا

بابەتی پێشتر

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: ڕێكخستنەوەی داهات و چاكسازییەكان هۆكاربوون بۆ لابردنی لێبڕین

بابەتی دواتر

كۆمپانیای یه‌عقوب داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share