وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: ڕێكخستنەوەی داهات و چاكسازییەكان هۆكاربوون بۆ لابردنی لێبڕین

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە، هەنگاوەكانی چاكسازیی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەتایبەت ڕێكخستنەوە و كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان، هۆكاربوون بۆ نەهێشتنی لێبڕینی موچە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و بڕیاری كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی دا، لەو بارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەنگاوەكانی چاكسازی لە كۆكردنەوەی داهات و ڕێكخستنەوەی، هەروەها داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان هۆكاربوون بۆ زیادبوونی داهاتی هەرێمی كوردستان.

وتەبێژەكەی قوباد تاڵەبانی باسیشی لە ناردنی پشكی 200 ملیار دیناری هەرێمی كوردستان لە حكومەتی فیدراڵەوە كرد، دووپاتیكردەوە، ئەو پارەیە و چاكسازیەكانی دیكە وایانكرد كۆی گشتیی داهاتی هەرێم زیاد بكات و حكومەتی هەرێم بتوانێت لەسەر ئەو بنەمایە موچەی تەواوەتی دابەشبكات.

بابەتی پێشتر

مۆریبا کێشەی بۆ بەرشلۆنە و لاپۆرتا دروستکردووە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ئەڵمانیا بە زەحمەت بردنەوەیان تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share