تایسن: لە مردن نزیکبوومەتەوە

مایک تایسن، ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان لە چاوپێکەوتنێکدا سۆزی هەوادارانی دەجوڵێنێت و باس لە مردن دەکات.

تایسن لە میانی چاوپێکەوتنێکدا بە پۆدکاستی شۆن ماکفارلاندی ڕاگەیاندووە، کە هەموو سەروەت و سامانەکەی نەیتوانیوە ژیانێکی خۆشی بۆ فەراهەم بکات.

 

ئێکسپایەر بووم

“ڕۆژێک لە ڕۆژان هەموومان دەمرین، کاتێک لە ئاوێنە دەڕوانم ئەو خاڵە وردانە دەبینم لەسەر ڕوخسارم، بەخۆم دەڵێم، واو.. وادەی ئێکسپایەربوونم نزیک بووەتەوە.”

 

سەروەت و خۆشگوزەرانی

“هەمیشە بەو کەسانە دەڵێم کە پێیان وایە پارە خۆشگوزەرانیان بۆ دەهێنێت، پارە هیچ واتەیەکی نییە، هەستێکی خەڵەتێنەرت بۆ ئارامی پێدەدات.”

 

سەختترین ڕکابەر کە تا ئێستا ڕووبەڕووم بووبێتەوە خۆم بووم، لوتبەرز و لەخۆبایی بووم و ڕێزم لە خۆم نەگرت

 

بانکەکان دەڕوخێن

“ئێوە پێتان وایە هیچ شتێک لەم ژیانەدا ڕوونادات، باوەڕیشتان بەوە نییە کە بانکەکان وێران دەبن و دەڕوخێن، کە پارەی زۆرت پێبوو پێت وایە هەرگیز ناکەویت و ناڕوخێیت، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، هەمیشە وتوومە و دەڵێمەوە، پارە هەست و ئارامییەکی خەڵەتێنەرت پێدەدات.”

 

خەڵک هەڵەن

“خەڵکی لە پێشوودا پارەی زۆریان نەبووە، کە پارەت زۆربوو ناتوانی چاوەڕێی ئەوە بیت کەس خۆشی نەوێیت. چۆن خۆشیان دەوێیت؟ چۆن دان بە خۆشەویستی خۆیاندا دەنێن لە کاتێکدا تۆ 500 ملیار دۆلارت هەیە؟”

 

لە گەشتی یەکەممەوە مردووم، کاتێک بوێری ئەوەم کرد ماددە هۆشبەرە قورسەکانی وەک کۆکاین بەکاربهێنم

 

پێشتر مردووم

“من ئێستا نا، بەڵکو لە گەشتی یەکەممەوە مردووم، کاتێک بوێری ئەوەم کرد ماددە هۆشبەرە قورسەکانی وەک کۆکاین بەکاربهێنم، لەو کاتەوە نغرۆ بووم.”

 

سەختترین ڕکابەر

“سەختترین ڕکابەر کە تا ئێستا ڕووبەڕووم بووبێتەوە خۆم بووم، لوتبەرز و لەخۆبایی بووم و ڕێزم لە خۆم نەگرت، ئەوانەی لوتبەرزن ڕێزی خۆیان ناگرن.”

 

بۆقەکانی تایسن

“بەخێوکردنی بۆقەکان ژیانیان گۆڕیم، بەکارهێنانیان لە هۆشبەرەکان ڕزگاری کردم، منیان کردەوە بە خۆم، تێڕوانینم بۆ ژیان گۆڕا.”

 

(تێبینی: تایسن جۆرە بۆقێک لە باخچەکەی لە کالیفۆرنیا بەخێو دەکات، خواردنی وەکو چارەسەری نەخۆشی و قەڵەوی و دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان بەکاردێت)

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. بۆ یەكەمجار ماتۆڕی فڕیو خرایەڕوو

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی پاراستنی چینی ئۆزۆن-ە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share