میلان جاوی بڕیوەتە سیبایۆس و زەیاش

بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دانی سیبایۆس و حەکیم زەیاش، لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، میلان لە داهاتوویەکی نزیکدا هاکان چالهانگلو بۆ یانەی ئینتەرمیلان لەدەستدەدات، بەو هۆیەشەوە پاولۆ ماڵدینی و بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی دوو یاریزانی جێگرەوە دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، دانی سیبایۆس، ناوەندکاری ئیسپانیی یانەی ڕیاڵ مەدرید هاوشانی براهیم دیاز و ماریانۆ دیاز داواکراوە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەروەها حەکیم زەیاشی مەغریبی ئەستێرەی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی یەکێکە لە داواکراوەکانی دیکە، لە کاتێکدا یانە شینە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن لەسەر ڕاسپاردەی تۆماس توخێل ئامادەییان دەربڕیوە دەستبەرداری بن.

گواستنەوەی هاکان چالهانگلوی تورکی بە موچەیەکی زیاتر لە میلانەوە بۆ ئینتەر میلان لەسەر کات وەستاوە، بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری ئامادەنەبوون موچەی زیاتری بۆ تەرخانبکەن، بەڵکو پێیانوابووە دەرفەت بە یاریزانێکی نوێ لەهەمان پێگەدا بدەن چارەسەرێکی باشترە.

بابەتی پێشتر

تراوری دەرگای ئاڵوگۆڕێکی گەورە بەڕووی بەرشلۆنەدا دەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئۆپیک پڵەس زیادکردنی بەرهەمهێنان لە مانگی ئابدا تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بۆ قۆناغی (16) سه‌رکه‌وتن

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی سێیه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا به‌…
Total
0
Share