یوڤانتۆس لەبارەی کریستیانۆوە بڕیاری کۆتاییدا

یانەی یوڤانتۆس بەفەرمی بڕیاریدا بەردەوامی بەتواناکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بدات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، لە کۆتا چاوپێکەوتنی پاڤێل نێدڤیدی جێگری سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس، ڕایگەیاندووە، “کریستیانۆ بەردەوام دەبێت، خۆشحاڵین جارێکی دیکە کریستیانۆ و دیبالا لە پێکهاتەکەماندا کۆدەکەینەوە و بەردەوامییان پێدەدەین”.

یانە زەبەلاحەکەی شاری تۆرینۆ بە سەرپەرشتیی ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەستی بە ئامادەکارییەکانی هاوینە کردووە، بڕیارە دووشەممە کریستیانۆ بگەڕێتەوە سەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان و وەرزی چوارەمی لە خولی ئیتاڵیا دەستپێبکات.

لەماوەی ڕابردوودا میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، یاریزانی ناوبراو بێزارە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، یاخود مانچستەر یونایتد ڕێککەوتن بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی بیانکۆنێری و میدیاکانی ئیتاڵیا ئەو زانیارییانەیان پوچەڵکردەوە.

ڕۆناڵدۆ لە هاوینی 2018وە بەبڕی 117 ملیۆن پەیوەندی بە یوڤییەوە کردووە، ساڵانە موچەی 31 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، لە کۆی 133 یاریدا 101 گۆڵی بۆ یانە ئیتاڵییەکەی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و بنزیمە کۆتا بڕیاریانداوە

بابەتی دواتر

کەیسی فێڵکردنی دارایی مان سیتی سەریهەڵدایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share