ڕوونی متمانەی بە ڕاهێنەری داهاتووی مانچستەر یونایتدە

ڕاهێنەری یانەی دێربی کاونتی و ئەستێرەی دێرینی یانەی مانچستەر یونایتد، واین ڕوونی پێیوایە ڕاڵف ڕانیگ لەتوانایدایە یانە سوورە زەبەلاحەکە بگەڕێنێتەوە لوتکە.

ناودارەکەی ئینگلتەرا جەختی لەوەکردووەتەوە، ڕاڵف ڕانیک خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و لەدوای ئولی گۆنار سۆڵشایەر دەتوانێت یانەی مانچستەر یونایتد بگەڕینێتەوە بۆ لوتکە.

لەو بارەیەوە بە “زە سەن”ی ڕاگەیاندووە، “وەک ئاشکرایە ڕانیک لەبواری تۆپی پێدا ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت، پێشموایە ئەرکێکی قورسی پێدەسپێردرێت، مەبەستم لەوەنییە کە تواناکانی تا چ ڕادەیەکن، بەڵکو مەبەستمە ئاماژە بە ماوەی بۆندەکەی بدەم کە شەش مانگە و لەو ماوەیەدا ناچارە شێوازی یاریکردن و خۆشەویستی بۆ یارییەکە و تۆپی پێ دەربخات”.

هەروەها دەڵێت، “ڕاهێنەرەکەی ئەڵمانیا خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە، دڵنیاشم لەگەڵ ئەو یاریزانانەی یونایتد خۆی دەگونجێنێت کە ئێستا بوونیان هەیە و هاوسەنگییان بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەروەها هەوڵی چنینەوەی ناسناوەکانیش دەدات”.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە بەریتانییەکان، ڕاڵف ڕانیکی ڕاهێنەری ئەزموونداری ئەڵمانیا لەگەڵ ئیدارەی مان یونایتد ڕێککەوتنی کردووە، تەنها ئاشکراکردنی بۆندەکەی ماوە.

بابەتی پێشتر

ئینزاگی: پێیانوابوو ئینتەر لە قۆناغی ڕاگوزەردایە

بابەتی دواتر

چاڤی و لاپۆرتا لیستێکی 10 یاریزانییان ئامادەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share