(NBA) واریەرز بەردەوامە لە نمایشە بەهێزەکانی

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، بە ئەنجامی (113-98) بردنەوەی بەرامبەر تیمی ساکرامینتۆ کینگز تۆمارکرد.

لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا تیلیسی هالیبۆرتن، ئەستێرەی تیمی ساکرامینتۆ بەتۆمارکردنی 24 خاڵ و چوار ڕیباوند، هەروەها 11 ئەسیست پلەی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا.

تیمی واریەرز لەم وەرزەدا لەکۆی 31 یاری، 25 بردنەوە و شەش دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆرلاندۆ ماجیک و تۆرینتۆ ڕاپتۆرز بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 108-103 بۆستن سێڵتیکس

هیوستن ڕۆکێتس 118-133 چیکاگۆ بوڵز

ئۆکلاهوما سیتی ساندەر 102-99 مێمفس گریزلیس

شارلۆت هۆرنێتس 102-112 یوتا جاز

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 116-92 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
Total
0
Share