لەدوای فێرگسۆن، مانچستەر یونایتد بەر نەفرەت کەوتووە!

گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی مانچستەر یونایتد، داڤید دی خیا پێیوایە دوای ڕۆیشتنی سێر ئەلێکس فێرگسۆن یانەکەیان بەر نەفرەت کەوتووە.

دی خیا لە چاوپێکەوتنێکدا بە گاڵتەجاڕییەوە بە ڕۆژنامەی “ئیل پایس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “دوای فێرگسۆن، وابزانم کەسێک تووشی نەفرەتی کردووین، لەڕاستیدا نازانم چی بەسەر یانەکەمان هاتووە، هەمیشە پرسیارم لێدەکرێت، ئێمە وەک یاریزانان بەردەوام لەو بارەیەوە قسەدەکەین، هەمووان دەڵێین، نازانین چی ڕوودەدات و بابەتەکە بۆ وایە”.

هەروەها دەڵێت، “پێویستبوو لەماوەی ڕابردوودا لەسەر ناسناوی زیاتر و پاڵەوانێتی گەورەتر کێبڕکێ بکەین، بەڵام بەڕاستی پێتان دەڵێم، نازانم پێکهاتەکانمان بۆچی کارناکات”.

لەبارەی ئاستی پێکهاتەی یونایتد بەگشتی، دەڵێت، “یانە ڕکابەرەکان بەرامبەرمان چەندین هەلی تۆمارکردنی گۆڵ دەڕەخسێنن، ئەوە کێشەکەیە، بەڵام من لێرەم لەبەر ئەو هۆکارە، هەوڵدەدەم گۆڵەکان ڕاگرم، یاریدەی تیپەکە بدەم بەهەموو توانای خۆمەوە، بەنزیکەیی ئەم وەرزە باشتربووین لە وەرزەکانی دیکە”.

لەدوای سێر ئەلێکس فێرگسۆنەوە، یانەی مانچستەر یونایتد لەهەردوو ناسناوی پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بێبەشبووە، چەندین ڕاهێنەر پەیوەندییان بە یانەکەوە کردووە و نەیانتوانیوە یانەکە بگەڕێننەوە سەر ڕێڕەوی چنینەوەی ناسناوە گەورەکان.

بابەتی پێشتر

ڤێلانس و بەرشلۆنە لەبارەی کۆتینیۆوە ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن

بابەتی دواتر

دیپای لە یەک حاڵەتدا بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share