سبەی موچە دابەشدەكرێت.. ڕێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ هۆكاربووە بۆ نەمانی لێبڕین

سبەینێ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی ئەم مانگە بە بێ لێبڕین، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، 200 ملیار دینارەكەی ناوەند و ڕێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆ ھۆكاربوون بۆ نەهێشتنی لێبڕین.

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای ئابوری و بڕیاری لابردنی لێبڕینی موچە، ئاشكرایكردووە، “ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەنددارەکان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا”.

ڕوونیكردووەتەوە، “لەو کۆبونەوەیە باسی‌ بارودۆخی ئابوریمان كرد و ھە‌ڵسە‌نگاندنمان بۆ داھاتە‌كان كرد، بڕیارماندا موچە‌ی موچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە پارە‌یە‌كی لێكە‌منە‌كرێتە‌وە”‌.

وەزیری پلاندانانی هەرێم لەبارەی لابردنی لێبڕینەوە ئاشكرایكردووە، “ئەمە پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ 200 ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم دە‌نێرێت، ھە‌روە‌ھا ڕێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویلكردنی تە‌واوە‌تیی موچە‌.”

بابەتی پێشتر

لێبڕینی موچە هەڵگیرا

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی بۆ گۆڕان: خەڵك چاوەڕێمانە پێكەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتی ھەنگاوی کوردستانیانە بنێین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
3
Share