وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەیەک لەبارەی تەنسیب “دانانی کاتی” فەرمانبەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی پەروەردە بڵاودەکاتەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “گوایە ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە داوامانکردووە کە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی، ئاداب، زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە، لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب بخرێنە سەر وەزارەتی پەروەردە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ هەمووانی رووندەکەینەوە کە داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە (18970) لە رێککەوتی 26ی 8ی 2025 ئاڕاستەی وەزارەتە مەدەنییەکان کراوە، ئەگەر وەزارەتەکە رەزامەند بوو کە فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە، زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو ئارەزوومەند بوونم دەتوانن تەنسیب ببن بۆ وەزارەتی پەروەردە”.
وتیشی، “ئەو داواکارییەی وەزارەتەکەمان تەنها وەزارەتە مەدەنیەکان دەگرێتەوە نەک وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە هاوشێوەکانیان”.