قوباد تاڵەبانی و فەرمانگەکانی سلێمانی لەبارەی لامەرکەزییەتەوە گفتوگۆیان کرد

فۆتۆ: ئەژی عومەر

ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فەرمانگەکانی سلێمانی کۆبوویەوە و لە‌بارە‌ی لامە‌ركە‌زییە‌ت، قوباد تاڵەبانی دڵنیای كردنەوە بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بە‌ڕێوبە‌‌رایە‌تییە‌كان و قە‌زاو ناحیە‌كان.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەکانی سلێمانی، جە‌خت كرایەوە لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەكانی حكومەت و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گیروگرفتانە كە ڕووبەڕووی راپەڕاندنی كاروبارەكانی ھاوڵاتیان دەبنەوە، هەروەها ئاماژە بە‌ گرنگی جێبە‌جێكردنی شۆڕكردنە‌وە‌ی دە‌سە‌ڵات كرایە‌وە‌ وە‌ك ھۆكارێك بۆ خێرا ڕاپەڕاندنی كارەكان.

لە‌بارە‌ی لامە‌ركە‌زییە‌ت، قوباد تاڵەبانی دڵنیای كردنەوە بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بە‌ڕێوبە‌‌رایە‌تییە‌كان و قە‌زاو ناحیە‌كان، ئە‌مە‌ش لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیان و زووتر ڕاییكردنی مامە‌ڵەكان‌ و نە‌ھێشتنی ڕۆتین.

جێگری سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەسە‌ر گرنگی هەماهەنگیكردنی زیاتری نێوان فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری ھاوڵاتیان و خزمە‌تكردنی باشتری شارە‌كان.

لە کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و فەرمانگەکانی سلێمانی بریكاری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی ئامادەی بوون و قسە لەسەر ئەو کێشە و گرفتانە کرا، کە ڕوبەڕووی فەرمانگەکانی سلێمانی بۆتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵح موسلیم: پاش کۆنفرانسەکە لیژنەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پێکدەهێندرێت

ساڵح موسلیم، رایگەیاند، “پاش کۆنفرانسەکە لیژنەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتى دیمەشق پێکدەهێندرێت”. ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی…
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختدەكاتەوە، “شایستەی…
Total
0
Share