پزیشکێک: برنج گەرم مەکەرەوە چونکە مەترسییەکی بێدەنگ چاوەڕێتە

گەرمکردنەوەی برنج خووێکە لەلایەن زۆرێک لە خەڵکەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام شارەزایانی بواری خۆراک هۆشداریی دەدەن لەوەی گەرمکردنەوەی برنج مەترسیدارە و سەردەکێشێت بۆ ژەهراویبوون بە خۆراک.

دکتۆر جێنیفەر کوینلان، پزیشکی بواری خۆراک لە زانکۆی درێکسلی ئەمریکا رایگەیاند، برنجی ئامادەنەکراو بەکتریایەک لەخۆدەگرێت کە تۆوەکانی دەتوانێت لە دۆخی گەرمی و کاتی لێناندا، بمێنێتەوە و دەربازببێت.

باسی لەوەکردووە، کاتێک برنجی لێنراو لە پلەیەکی گەرمی ئاساییدا بەجێدەهێڵرێت، ئەم بەکتریایانە دەتوانن گەشە بکات و سپۆڕ دابنێن، سپۆڕەکانی ئەم بەکتریایە دەتوانێت ژەهرێک بەرهەمبهێنێت کە دژی گەرمییە، بۆیە برنجێک کە چوار کاتژمێر بەسەر لێنانیدا رۆیشتبێت، خواردنی مەترسیدارە.

دەشڵێت، زۆرێک بڕێکی زۆر برنج لێدەنێن و دەیخەنە ساردکەرەوەوە، بەڵام ئەم خووە ئەگەری ژەهراویبوونی خواردنەکە زیاتر دەکات، بۆیە نابێت رێگەبدرێت برنج ساردببێتەوە و دەبێت بە زوویی بخورێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى ڤایزه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غداد و له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى…
Total
0
Share