سیتی لە دوو ئەستێرەی ئینگلتەرا نزیکبووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی لەسەر ڕاسپاردەی پێپ گواردیۆلا لەسەرەتای وادەی گواستنەوەکانەوە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی هاری کەین و جاک گریلیش دەستپێکردووە، تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەدەستپێکی هەوڵەکانیان بۆ کڕینی هاری کەین، بەڕێوەبەرانی سیتی بڕی 100 ملیۆن پاوەندیان پێشکەشکردووە، بەڵام دانیێل لیڤی سەرۆکی تۆتنهام ئۆفەرەکەی ڕەتکردووەتەوە، کەیسی جاک گریلیشی ئەستێرەی ئەستۆن ڤێلاش بەهەمان شێوە بووە.

ئیدارەی سیتی و پێپ گواردیۆلا بێهیوا نەبوون، بەڵکو پێیانوایە لە کۆتاییدا ئیدارەکانی سپێرز و ڤێلانس نرخی یاریزانەکانیان لە 160 یاخود 100 ملیۆنی داواکراوەوە کەمدەکەنەوە.

سەرچاوەکە جەختدەکاتەوە، پێداگریی تۆتنهام و ئەستۆن ڤێلا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی یانەی مانچستەر یونایتد و یانە داواکارەکانی ترە تاوەکو بەشداری لە پڕۆسەکاندا بکەن، دەیانەوێت بە بەکارهێنانی ناوی یانەکانی دیکە نرخی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکانی سیتی بەرزتر بکەنەوە.

زە سەن و فوتباڵ ئینسایدەر نووسیویانە، گواستنەوەی کەین و گرلیش مەحاڵ نییە، بەڵکو بە ئەگەرێکی زۆرەوە واژوودەکرێن.

بابەتی پێشتر

لە بەرشلۆنە چی ڕوودەدات؟ دەرکراوێک دەنگی بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و قەیرانی (نەخێر)ی هاوینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share