پێکهاتە چاوەڕوانکراوەکانی کلاسیکۆی زەوی

ئەمڕۆ، شەممە چاوەکان لەسەر یاریگای دی ستیفانۆ دەبن، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی 30 لالیگا میوانداری یانەی بەرشلۆنە دەکات و ئەنجامەکە بۆ هەردوو جەمسەرەکە گرنگی ئەوتۆی دەبێت.

بەرشلۆنە بە 65 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیسپانیادایە و تەنها خاڵێک لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی جیایدەکاتەوە، لە بەرانبەردا شاهانەکان خاوەنی 63 خاڵن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ کەمکردنەوەی مەودای نێوانیان لەگەڵ دوو ڕکابەرەکەی دیکە (بارسا و ئەتلەتی).

سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەکە بۆ هیچ یەکێک لە یانەکان یەکلاکەرەوەی نازناوی وەرز نییە، بەڵام زۆرینەی میدیا و شارەزایان پێیان وایە لە ڕووی تەکنیکی و هونەرییەوە یەکلاکەرەوەیە گەرچی لە ڕووی ژمارەییەوە بەو شێوەیە نییە، چونکە یانەی براوە دواتر بەهەمان گڕوتینەوە هەوڵی چنینەوەی نازناوەکە دەدات.

بە پێی داتاکانی “سۆفا سکۆر” چانسی هەردوو یانە بۆ بردنەوە بەهێزە، چاوەڕوانیش دەکرێت پێکهاتەکان بەم جۆرە بن:

ڕیاڵ مەدرید

گۆڵپارێز: کۆرتوا

بەرگری: لوکاس ڤاسکێز، ئیدێر میلیتاو، ناچۆ، مێندی

ناوەند: مۆدریچ، کاسیمێرۆ، تۆنی کرۆس

هێرشبەر: ئاسینسیۆ، بنزیمە، ڤینیسیۆز

بەرشلۆنە

گۆڵپارێز: شتیگن

بەرگری: لانگلێت، ئاراوخۆ، مینگویزا

ناوەند: ئەلبا، دی یۆنگ، بوسکێتس، سێرجینیۆ دێست

هێرشبەر: پێدری، عوسمان دێمبلی، مێسی

بابەتی پێشتر

كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری باران هەیە

بابەتی دواتر

ئایا کلاسیکۆ نازناوی لالیگا یەکلاییدەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share