لە هێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە، بەرەبەیانی دوێنێ هەینی هێرشکراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناحیەی هەریری پارێزگای هەولێر، گروپێكی سەر بە “مقاوەمەی ئیسلامی”ش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا گروپێك بەناوی “لواء الثائرين”ی سەر بە “المقاومة الاسلامية” ئاشكرایكردووە، بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتە سەر بنکەی هەریری هێزەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگای هەولێر.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە لەکاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەنجامدراوە، بە وتەی خۆیان، زیانی ماددییان بە بنکەکە گەیاندووە.
“لواء الثائرين” دەڵێت، “بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بنکەی هەریریان لە پارێزگای هەولێری هەرێمی كوردستان كردووەتە ئامانج، كە ئەمریکای داگیرکەر و سیخوڕ و بەكرێگیراوەكانی وەك پەناگە بەكاریدەهێنن، زیانی ماددیش بە بنکەکە گەیشتووە”.