ئەمریكا بە بۆردومانێك پەیامێكی بۆ تاڵیبان نارد

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە تاڵیبان و ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای بەجێهێشتنی ئەفغانستان ڕوبەڕوی هەر هەڕەشەیەك دەبنەوە لەو وڵاتە.

ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان بەهێز، ئەو وڵاتە بەرە و پەراوێزی دەبات و بێبەشی دەكات لە پشتیوانی نێودەوڵەتی.

باسی لەوەشكرد، دەستبەسەرداگرتنی بەشێك لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بە زەبری هێز مەترسیدارە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە تاڵیبان و دەڵێت، سەرەڕای بەجێهێشتنی ئەفغانستان ڕوبەڕوی هەر هەڕەشەیەك دەبینەوە لەو وڵاتە.

پێشتر بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندبوو، لەلایەن فڕۆكەی جەنگی ئەمریكاوە بۆردومانی هێزەكانیان كراوە لە هەردوو ویلایەتی “قەندەهار و هڵمەند”، كە بەهۆیەوە ژمارەك چەكدار كوژران و بریندار بوون.

تاڵیبان جەختی لەوەشكردبووەوە، كە بە هەموو شێوەیەك بەرگری دەكەن لە خاكی وڵاتەكەیان و ستراتیژیەتی هێرشبردن دەگرنەبەر.

بابەتی پێشتر

نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە

بابەتی دواتر

ئەمریکا 155 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەداتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share