سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت،”ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە و شەش قاچاخچی دەستگیركراون.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە”
ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای بڕیارەکە لەمەرزی باشماخ توانیمان شەش كەس دەستگیربكەین و دۆسییەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی باشماخ بكەین، كە هەستابوون بە كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخەوە”
بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەنگاوەكانیان بۆ چاكسازیكردن و بنبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان دەستپێكردووە و پێشتریش عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندبوو، قاچاخچێتی لە باشماخ كەمیكردووە، هەروەها دەشڵێت، “ئێستا فڕۆکەخانە باشە (مەبەستی فرۆكەخانەی سلێمانییە).