دوو منداڵ لە حەوزێکی ماسی-دا خنکان

لە دهۆك دوو منداڵ لە حەوزێکی بەخێوکردنی ماسی-دا خنكان.

بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دوو منداڵ لە گەڕەکی ماسیکی لە ناوەندی شاری دهۆك کەوتنە حەوزێکی بەخێوکردنی ماسی-ـیەوە و گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا وتی، دوو منداڵەکە برای یەکدین و تەمەنیان 10 ساڵ و 11 ساڵن، دوای هێنانە دەرەوەی تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکیی دادیی دهۆك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووان و دامەزراوە تەندروستییەکانی واست رادەگەیەنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share