پەیامی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوکردەوەو وێڕای پیرۆزبایی، ڕایگەیاند، “ئەرکی هەموو لایەکمانە کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی وڵاتەکەمان”

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم و هیوای سەلامەتی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.

لەکاتێکدا پێشوازی لەم جەژنە پیرۆزە دەکەین، ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهاتی سەختدایە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە هەوڵەکانمان یەکبخەین و بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی وڵاتەکەمان تاوەکو نەهێڵین گەلەکەمان ببێتە قوربانیی ململانێکان.

خوای گەورە رۆژوو و پەرستشی مانگی رەمەزانی هەمووانی قبووڵ کردبێت و وڵات و گەلەکەمان بپارێزێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مـ.ـەسعود پـ.ـزیشكیان: پابەندی ئاگربەست دەبین بەو مەرجەی ئـ.ـیسرائیلیش پابەندبێت

مـ.ـەسعود پـ.ـزیشكیان سەرۆك كۆماری ئـ.ـێران رایدەگەیەنێت، ئامادەین بۆ گفتوگۆ و بەرگرییكردن لە مافەكانمان لەسەر مێزی دانوستان. راشیگەیاند، پابەندی…
Total
0
Share