كۆمەڵێك پەنابەر لە بەلجیكا نزیكەی دوو مانگە مانیان لە خواردن گرتووە، دۆخی تەندروستیی بەشێكیان زۆر خراپە و ئەگەری گیانلەدەستدانیان هەیە.
نزیكەی 400 پەنابەری نایاسایی لە بەلجیكا، لە 23ی مانگی ئایارەوە مانیان لە خواردن گرتووە، لە ڕۆژی هەینیشەوە نزیكەی 75%یان بڕیاریانداوە ئاو و “موغەزی” وەرنەگرن، بۆیە ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور، كە سەرپەرشتیی چارەسەركردنیان دەكات، هۆشداری دەدات لە گیانلەدەستدانیان.
بەشێكی زۆری ئەو پەنابەرانەی مانیانگرتووە، چەند ساڵێكە لە بەلجیكان و تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان وەرنەگرتووە.