هەنگاریا زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەری ئۆكرانی وەردەگرێت

كاتالین نۆڤاك، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا

سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی میوانداری زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتیی ئۆكرانی دەكات وەك پەنابەر.

ئەو وتانەی كاتالین نۆڤاك، سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا لەمیانەی سەردانێكیدا بوو بۆ كیێڤ و رایگەیاند، درێژە بە پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی دەدەن. پێشوازییان لە زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەر لە ئۆكرانیاوە كردووە، درێژەش بە پێشكەشكردنی هاوكاریی مرۆیی و دارایی دەدەن.

ئەوەشی وت، هەنگاریا زیاتر لە 187 ملیۆن یۆرۆی تەرخانكردووە بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا، بەڵێنیشدا بە گواستنەوەی 10 هەزار تۆن دانەوێلە و پارەش بۆ ئەو هەنگاوە تەرخانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار…
Total
0
Share