نرخی نەوت لە 72 دۆلار نزیکدەبێتەوە

دوای دابەزینی بۆ 68 دۆلار، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بۆ سەروو 71 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە نرخەکەی بۆ نزیكەی 68.60 دۆلار دابەزی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی یەدەگی ئەمریکا لەهەفتەی ڕابردوو و پێشبینییەکان بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر وزە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە بڕی 2.39 دۆلار و ڕێژەی نزیكەی 3.41%بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە نزیكەی 71.70 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی نزیكەی 2.47 دۆلار و ڕێژەی 3.68% بەرزبووەوە، نرخەکەی گەیشتە سەروو 69.60 دۆلار.

لەدوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس لەڕۆژی دووشەممە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بەبڕی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت بەبڕی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوونەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی هۆشداریدەدات.. گۆڕاوی دەلتا لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە

بابەتی دواتر

بەلجیكا.. نزیكەی 400 پەنابەر دوو مانگە مانیان گرتووە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share