ئارسیناڵ یەکەم ئۆفەری پێشکەشی چێڵسی کردووە

یانەکانی ئارسیناڵ و تۆتنهام و وێستهام داوای گواستنەوەی تامی ئەبراهامی هێرشبەری یانەی چێڵسی-یان کردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی ئارسیناڵ لە ئێستادا دانوستاندنیان بۆ گواستنەوەی تامی ئەبراهام، هێرشبەری یانەی چێڵسی دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەکانی تۆتنهام و وێستهام بەهەمان شێوە لەناو هاوکێشەکەدان، بەڵام ئۆفەرە پێشکەشکراوەکەی “گانەرز” لە ئۆفەری یانەکانی دیکە بەهێزتر بووە.

ئارسیناڵ بۆندێکی بە شێوازی خواستن بۆ دوو وەرز پێشکەشی بلوزی لەندەن کردووە، بەو مەرجەی دوای ئەو دوو وەرزە بە ناچاری بۆندەکەی بە 30 ملیۆن پاوەند واژووبکەن.

یانەکانی دیکەی وەک تۆتنهام و وێستهام بە نرخی کاش، بەڵام کەمتریان پێشکەشکردووە.

لە بەرامبەردا ئیدارەی چێڵسی داوای دوو وەرز خواستن و بە ناچاری واژووکردنی بۆندی ئەبراهامی بە 40 ملیۆن پاوەند لە ئارسیناڵ کردووە.

ڕۆژنامەی “زە سەن” دووپاتیکردووەتەوە، ئارسیناڵ لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی لە یانەکانی دیکە گرتووە، نزیکن لە واژووکردنی بۆندەکەوە.

بابەتی پێشتر

یوڤی لە بۆندێکی گەورە نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

لافاو چینیشی گرتەوە.. سوپا ناچاربووە بەنداوێك بتەقێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share