ڕۆناڵدۆ پەیامێكی ئاڕاستەی ڕاهێنەری نوێی مانچستەریونایتد كرد

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پشتگیری تین هاگی ڕاهێنەری نوێی یانەكەی كرد و هیواشی خواست بۆ وەرزی داهاتوو ڕكابەری لەسەر ناسناوەكان بكەن.

دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی چواری خولی ئینگلتەرای پێدرا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان بە پەرۆشن بۆ هاتنی هاگ بۆ مانچستەر.

وتیشی: “دەزانم خیبرەی هەیە و شێوازێكی تایبەتی یاریكردنیش پەیڕەو دەكات و پێویستە كاتی تەواوی پێبدرێت.”

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیوای خواست متمانەیان بەخۆیان هەبێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ناسناو بەدەستبهێنن.

وتەكانی ڕۆناڵدۆ:

– دەزانم كارێكی گەورەی كردووە لە ئەیاكس، ڕاهێنەرێكە خیبرەی زۆرە بەڵام پێویستە كاتی پێبدرێت.

– هیوای سەركەوتن بۆ تین هاگ دەخوازم، ئێمە هەمومان دڵخۆشین و بە پەرۆشین بۆ هاتنی

– پێویستە هەمومان متمانەمان بە تواناكانی خۆمان بێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناو لە وەرزی داهاتوودا

– وەرزی داهاتوو دەبێت یەكێك بین لە یانە بەهێزەكانی ئینگلتەرا و ڕكابەری لەسەر زۆرترین ناسناو بكەین.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یاریی بەهێز لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكان بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

گواردیۆلا وەڵامێكی توندی ئیڤرا و بێرباتۆڤی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاری ئالڤێس بۆ ئیمێرسۆن

بەرگریکاری نوێی یانەی بەرشلۆنە، ئیمێرسۆن خەون دەبینێت هاوشێوەی دانی ئالڤێس لە یانەی بەرشلۆنە باشترین ئاست پێشکەشبکات. ئیمێسرۆن ڕۆیاڵ،…
Total
0
Share