تەقینەوەیەك لە ناوچەی سەدری بەغداد ڕوویدا و بەهۆیەوە 25 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، لە تەقینەوەكەی بازاڕی میللی “وەحیلات” لە ناوچەی سەدری بەغداد، كە لە ڕێگەی بۆمبێكی چێندراوە ڕوویدا 25 كەس كوژران و 45 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەهۆی سەختی بەشێك لە بریندارەكان ژمارەی قوربانیان ڕوولەبەرزبوونەوەیە.
باسیان لەوەشكردووە، هێزێكی زۆری ئهمنی لهگهڵ تیمهكانی ئهمبوڵانسی تهندروستی گهیشتونهته شوێنی ڕووداوهكه.
هاوكات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە، بەبڕیاری مستەفا كازمی بەرپرسی فەوجی لیوای چواری پۆلیسی فیدراڵی، كە بەرپرسیاربووە لە پاراستنی ئەو ناوچەیە دەستگیركراوە.