بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرجەم وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لادەبرێن

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی بڕیاردراوە، سەرجەم وێنەکانی خۆی و لاهور شێخ جەنگی لە سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی و شوێنە گشتییەکان لاببرێن.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لادانی وێنەکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی تەنها وێنەی سەرۆک مام جەلال دادەنرێت و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەغداد بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share