چوار پەرلەمانتاری كورد: گرفتی غازمان لە سلێمانی و گەرمیان چارەسەرکرد و بەنزینیش چارەسەر دەكەین

چوار پەرلەمانتاری كورد دەڵێن كێشەی غازی چەند ڕۆژی ڕابردوویان لە گەرمیان و هەندێك ناوچەی سلێمانی چارەسەركردووە، لەهەوڵیشدان كێشەی گرانیی نرخی بەنزینیش چارەسەر بكەن.

چوار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنن، پاش بەدواداچوونیان بۆ کێشەی گرانبوون و کەمبوونەوەی غاز لە گەرمیان و هەندێك ناوچەی سلێمانی، توانیویانە کێشەی ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنانی غاز چارەسەر بکەن.

پەرلەمانتارانی كورد، غالب محەمەد، ئەحمەد حاجی رٍەشید، سەرکەوت شەمسەدین و ڕێبوار کەریم مەحمود لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، “پاش بەدواداچوونمان بۆ کێشەی گرانبوون و کەمبوونەوەی غاز لە گەرمیان و هەندێك ناوچەی سلێمانی، توانیمان بگەینە ئەنجامێک و کێشەی ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنانی غاز چارەسەر بکەین”.

ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، “بوینە کەفیل تاوەكو بەر لە جەژن دابەشکردنی غازی شلی ماڵان نەوەستێت و گرفتی کەمیی غاز دروست نەبێت”.

جەختیان لەوەشكردووەتەوە، “پاش جەژن لە ڕێگەی حکومەتی خۆجێیی کێشەی کارگەکانی غاز و وەزارەتی نەوتی عێراق چارەسەر دەکەین”.

ئەو پەرلەمانتارانە ئاشكراشیانكردووە، لە ئێستادا هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەنزین لە پارێزگاكانی هەرێم بە هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵ.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: لە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆناداین

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی 12 دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێكی گرنگی سلێمانی فراواندەكرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ پێشنیازی فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانییی…
Total
0
Share