وەزیری تەندروستی: لە قۆناغێکی مەترسیداری کۆرۆناداین

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە دۆخی ئێستای کۆرۆنا و مەترسیی گەیشتنە دۆخی سووری تەندروستی دەدات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر سامان بەرزنجی ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ئاماری توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە، لەگەڵ تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆری گیانلەدەستدان”.

بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1985 توشبوو و 19 گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، ئێستا لەگەڵ پشووەکانی جەژن سەرجەم کارمەندانی تەندروستی و ئەندازیاران لەئەرکدان بۆ ئامادەکاری و زیادکردنی کارگەکانی ئۆکسجین و تانکی ئۆکسجین و زیادكردنی ژمارەی تەختی نەخۆشخانەکان.

وتیشی، “بەپێی شیکاری و هێڵکارییەکان بەرەو ئاستێکی مەترسیداری کۆرۆنا دەڕۆین، بارودۆخی توشبوون لە ڕەنگی نارنجیی تۆخدایە بەرەو ئاستی سەرووتر دەڕۆین، هیوادارین نەگەینە ئاستی سووری دۆخەکە”، هۆشداریشیدا لەوەی لەکاتی گەیشتن بە ئاستی سوور کاریگەریی لەسەر جموجوڵەکان و ژیانی ڕۆژانە دەبێت.

وەزیری تەندروستی لەبارەی ڕۆژانی جەژنەوە ڕایگەیاند، مەترسییەکان زیاتر دەبن بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان بەبێ ماسک قەرەباڵغی و بەریەککەوتنیان زۆرە، ئەمەش نیشاندەرێکی مەترسیدارە.

داواشی لە هاوڵاتییان کرد زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن، “چونكە کۆنترۆڵکردنی دۆخی کۆرۆنا تەنها بە وەزارەت و کەرتی تەندروستی ناکرێت و هەنگاوی بنەڕەتی لە خۆپارێزیی هاوڵاتییانەوە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

مان سیتی نرخی جێزوس بۆ یوڤانتۆس ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

چوار پەرلەمانتاری كورد: گرفتی غازمان لە سلێمانی و گەرمیان چارەسەرکرد و بەنزینیش چارەسەر دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share