لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەهای دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە کاتی داخستی بازاڕەکان.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 146 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا لە رۆژی پێنجشەممە کاتی داخستنی بازاڕەکان بەهای 100 دۆلار 146 هەزار و 900 دینار بوو.

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو، بەهای دۆلار دابەزینی بەرامبەر بە بەهای دیناری عێراقی تۆمارکردووە، بە جۆرێک بەهاکەی لە 150 هەزار دینارەوە دابەزیووە بۆ خوار 147 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

زانایان لە بارەی گەرماوە: ئەوەی بەسەر مرۆڤدا دێت وەك فڕن دەبێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆشداریدەدات

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر ڕاگەیاندنێك دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت بە توندترین شێوە سزادەدرێت. بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share