کومان لیستێکی خستووەتە بەردەم لاپۆرتا: ئەمانەم ناوێت

ئیدارەی خوان لاپۆرتا هەوڵەکانی بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی پێکهاتەکەیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی نوێی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی خێراتر و چڕتر کردووەتەوە بۆ فرۆشتنی ئەنتوان گریزمان و عوسمان دێمبیلی و فیلیپی کۆتینیۆ، کە هەریەکەیان خاوەنی موچەیەکی خەیاڵیین، یانە کەتەلۆنیەکە چەند بۆندێکی بەدەستگەیشتووە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا بابەتی ئەم سێ یاریزانە بەلایەکدا دەخرێت.

لەلایەکی دیکەوە، لاپۆرتا ناوەکانی ساموێل ئومتیتی، کلیمۆنت لانگلێت، سێرجینیۆ دێستی بەهەمان شێوە خستووەتە لیستی فرۆشراوانەوە، جگە لەوەی چەندین ناوی دیکەی بەهەمان شێوە لە لیستەکەدا ناونووس کردووە، بەڵام سیانەی ناوبراو دەبێت بەخێرایی ئاڕاستەی یانەی دیکە بکرێت لەبەر دوو هۆکار :

یەکەمیان بەرزی موچەکەیان ڕێگرە لە هاوتاکردنەوەی داهات و بەکارخستن، هەروەها واژووکردنی بۆندی نوێی مێسی، دووەمیان پەیوەندی بە ڕۆناڵد کومانەوە هەیە کە لەڕووی هونەرییەوە پێیوایە سێ بەرگریکارەکە پێویست نین.

کومان داوای فرۆشتنی ئەم سێ بەرگریکارەی کردووە، لەبەرامبەردا سووربوونی خۆی لەسەر بەرگریکارێکی هەمەچەشن کردووە، کە بتوانێت هاوشێوەی داڤید ئالابا لەیەک کاتدا وەک سەنتەری بەرگری و باڵی چەپ و ناوەندی بەرگری یاریبکات، یاخود بەرگریکارێک بتوانێت لە باڵەکان یاریبکات لەگەڵ ناوەندێکی بەرگری.

بابەتی پێشتر

داهاتووی کریستیانۆ و ئیکاردی لەسەر ڕیاڵ و مباپێ وەستاوە

بابەتی دواتر

چێڵسی لەناو دەریای گواستنەوەکاندا نوقم بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share