هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە

زیاتر لە سێ هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە و هەزارانی دیكە دواكەوتن بەهۆی ئەو شەپۆلە زستانییەی باشووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گرتووەتەوە، وەك ئەوەی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و سایتی فلایت ئەیر بڵاویانكردووەتەوە.

كۆمپانیای دەلتا ئێرلاینز لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تیمەكانیان خوازیاری گەڕانەوەن بۆ گەشتەكان لە ئەمڕۆ شەممەدا.

روونیشیكردەوە، كەشوهەوای زستانە دژوارتر بووە لەوەی پێشبینی دەكرا و، لە فڕۆكەخانەی هارتسفیلد- جاكسۆن ئەتڵانتای نێودەوڵەتی لە جۆرجیا بووەتە هۆی داخستنی هەر پێنج دەروازەكەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر.

دەلتا رۆژی هەینی نزیكەی هەزار و 100 گەشتی ئاسمانی لەڕێی تۆڕەكانیەوە هەڵوەشاندەوە، بەهۆی بارینی تەرزەوە.

هەروەك یەكێك لە فڕۆكەكانی هێڵەكە ناچاربوو گەشتكردنی لە فڕۆكەخانەی ئەتلانتا رابگرێت بەهۆی بوونی گرفت لە بزوێنەرەكەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

گه‌رده‌لوولێكى بەهێز ڕووى له‌ ویلایه‌تێكى ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 ‏كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‏ ڕۆژنامه‌ى “واشنتۆن…
Total
0
Share