داهاتووی کریستیانۆ و ئیکاردی لەسەر ڕیاڵ و مباپێ وەستاوە

سەرچاوەکانی فەرەنسا و ئیتاڵیا ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە و دووپاتیدەکەنەوە، کاریگەری لەسەر داهاتووی کریستیانۆ و مباپێ دروستدەکات.

ڕۆژنامەکانی توتۆ سپۆرت و لیکیپ بڵاویانکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سوورن لەسەر گواستنەوەی کیلیان مباپێ، یاریزانەکە بەهەنگاونان ڕووەو مەدرید قایلبووە، تەنها وەرگرتنی ڕەزامەندی و دەستبەرداربوونی ناسڕ خلێفی لەم نێوەندەدا ماوە.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەگەرەکان زۆرن و بەهێزیشن، لە ئەگەری پەیوەندیکردنی مباپێ بە یانەی شاهانە، ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری بیر لە بۆندێکی هەژێنەر دەکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ئاسکە فەرەنسییەکە، نزیکترین یاریزانیش بۆ ئەم هەنگاوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالییە.

لە ئەگەری پەیوەندیکردنی کریستیانۆ بە یانەی پاریس سان جێرمان، کە ئەوەش لەسەر ئەگەری ڕۆیشتنی مباپێ وەستاوە، یانەی یوڤانتۆس بیر لە گەڕاندنەوەی ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەکاتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا، لێرەدا دیسانەوە ئەگەر هەیە گواستنەوەی کریستیانۆ و ئیکاردی بکەوێتە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕێکی گەورەوە، بۆیە میدیاکان بە دڵنیاییەوە پێیانوایە مباپێ و کریستیانۆ و ئیکاردی لەسەریەک هێڵن و گواستنەوەکان بەشێوەی دۆمینەیی دەبێت، یەکێکیان واژووبکرێت دووانەکەی دیکەش بەدوایدا واژوودەکرێن.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ لە ڕۆما پشتی بە تەکنەلۆجیا بەستووە

بابەتی دواتر

کومان لیستێکی خستووەتە بەردەم لاپۆرتا: ئەمانەم ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share