وەزارەتی کارەبا: لە ڕۆژانی جەژندا 14 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاوڵاتییان

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتژمێرەکانی کارەبای بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریکرد و ڕایگەیاند، لەو چوار ڕۆژەدا 14 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوبەشان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشتبەستن بە بەرهەمهێنانی بڕی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان.

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە وەرزی گەرمادا هەرێمی کوردستان پێویستی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی نوێنەران پێچەوانەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بیردەكاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: بەهۆی بێباکییەوە بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”زانكۆكانی هەولێر داهاتیان زۆرە”‏
تا ئێستا لە هەولێر دەرماڵە خەرجنەكراوە و خوێندكاران نیگەرانن

نزیکەی دوو مانگە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکان دەرچووە، بەڵام  تائێستا زانکۆکانی…
Total
0
Share